رژێمی داگیرکەر بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونسی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر خانوویێکیان لە گەڕەکی مەنارە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری خان یونس کردە ئامانج.
بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە دوێنێوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری ١١٢ فەلەستینی شەهید بوونەتە و ژمارەی شەهیدەکان لە ٥٠ هەزاری تێپەڕاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.